خاوەن ئیمتیازی دوو بڵاڤۆكی "ملت ما" و " نور باران" دادگایی كران

20:21 - 3 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لە درێژەی شەپۆلی زەخت و گوشارەكان بۆ سەر چاپەمەنییەكان، خاوەن ئیمتیازی دوو بڵاڤۆك لە دادگای تایبەت بە چاپەمەنیدا لێپیرسینەوەیان لێكرا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی میهر، خاوەن ئیمتیازەكانی دوو رۆژنامەی \"ملت ما\" و \"نور باران\" دادگایی كران.

رێكەوتی 2‌ی رەزبەر ئەو دوو خاوەن ئیمتیازە لە لقی 78‌ی دادگای چاپەمنیدا دادگایی كران و هەتا ئێستا ئەنجامەكەی رانەگەیەنراوە.

پێكهێنانی دۆسیە بەدژی رۆژنامەی \"ملت ما\" و داوای دادگایی كردن لە خاوەن ئیمتیازەكەی لەلایەن نوێنەرێكی مەجلیسەوە هاتۆتە بەرباس.

خاوەن ئیمتیازی رۆژنای \"نور باران\"یش بە تاوانی بڵاو كردنەوەی وێنەی ژنان دادگایی كراوە.