خالید قوربانی لە زیندانی سنە بۆ زیندانی کامێران ڕاگوێزرا

17:24 - 1 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید قوربانی" تەمەن ٢٦ ساڵ کوڕی یووسف لە زیندانی سنە بۆ زیندانی کامێران ڕاگوێزرا.

ئەو هاووڵاتییە کامێرانییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو.

ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەستپێڕاگەیشتن بە پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "خالید قوربانی" تەمەن ٢٦ ساڵ، کوڕی یووسف خەڵکی گوندی "بزوەشـ"ـی شاری کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گیران و تۆمەتی‌ دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک بەدەست نەهاتووە.