خاتوونێک \"بوف کوری\" لە نەخۆشخانە وەرگێڕانی کرد
15:36 - 15 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: وەرگێڕێکی خەڵکی هەورامانی تەخت توانی بەرهەمێکی خۆی لە مەریوان بەچاپ بگەینێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چیرۆکی \"بوف کور\" بەرهەمی ناسراوی سادق هەدایەت لەلایەن ئامینە ڕەحیمی(ژوان) بە هەورامی ـ زاراوەیەکی ڕەسەنی کوردی ـ وەرگێڕان و لە کتێبفرۆشییەکان دانرا.
ئەم ڕۆمانە بە ناوی \" بایەقوشی کۆر\" و لە ١٧٠ لاپەڕە لەلایەن وەشانگەی \"ئەوین\" لە مەریوان چاپ و نێردراوەتە بازاری کتێب.
خاتوو ئامینە ڕەحیمی کە ئێستا بە هۆی نەخۆشی \"ام اس\" لە تاران خەوێندراوە بە هەواڵنێری ئیرنای وتووە؛ کاری وەرگێڕانی ئەم کتێبەم لە پووشپەڕی ئەو ساڵ دەستپێکرد و سەرەرای نەخۆشییەکەم لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا تەواوم کرد.
ناوبراو کە لەدایکبووی شاری \"هەورامانی تەخت\"ـی سەربە سەوڵاوایە، دیوانە شیعری هەورامی و کورتەچیرۆک و ڕۆمانێکی دیکەی سەبارەت بە مافی ژنان هەیە بەڵام تاکوو ئێستا دەرەتانی بڵاوکردنەوەی نەبووە.
باوکی ئەو شاعیر و وەرگێڕە هەورامییە بە هەواڵدەرییەکانی وتووە کە لە ماوەی ئەو ٥ ساڵەی کە ژوان تووشی نەخۆشی بووە، هیچ ناوەند و کەسی حکوومەتی یارمەتییان نەداوە و بە دژواری دەتوانێ تێچووی داودەرمانی کچەکەی دابین بکات.
ڕۆمانی \"بوف کور\" بە ژانرێکی سەروو کەتوار(فرا واقعی) نووسراوە کە مۆنۆلۆگی گێڕەرەوەێکە کە تووشی ساوێر بووە.