حەوتەمین پپشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی هەولێر كرایەوە
14:24 - 14 خاکەلێوه 2712
كوردپا: حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی هەولێر، بە بەشداریی نزیك بە 350 دەزگا و بڵاوگەی كتێب لە 15 وڵاتی جیهان و 37 دەزگای ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر كرایەوە.
ئازاد دارتاش بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا رایگەیاند: حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی هەولێر لەلایەن دەزگای \"ئەلمەدا\" بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەر و بە یارمەتیی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێم بەڕێوە دەچێت كە پتر لە یەك میلیۆن سەرچاوە و كتێبی جیاواز دەخرێنە روو.
ئازاد دارتاش ئاماژەی بەوەش دا، لەناو وڵاتانی دراوسێی عێراق تەنیا ئێران بەشداری ئەو پیشانگایە نەبووە.
ئازاد دارتاش ئەوەشی خستە روو، كەلە رێوڕەسمی كردنەوەی حەوتەمین پیشانگای كتێبی هەولێردا گەورە نووسەر و رۆشنبیری چەندین وڵاتانی عەرەبی وەك: مەغریب، لوبنان، ئۆردون و میسر و ئورووپا ئامادە بوون.
بەڕێوەبەری پێوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێم وتیشی: لە ماوەی رۆژانی پیشانگادا كۆمەڵێك لە شاعیر و نووسەری بەناوبانگی جیهانی ئامادە دەبن و ئاهەنگی واژۆ كردنی بەرهەمەكانیان بەڕێوە دەبەن و هەروەها بڕیارە چەند سیمینار بۆ ئەو نووسەر و هونەرمەندانە رێك بخرێت.
ئازاد دارتاش پێداگری لەسەر ئەوەش كردەوە كە حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی هەولێر، لە ئەو پیشانگایانەی كەلە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا له رۆژههڵاتی ناڤین بەڕێوە چوون، بەربڵاو و دەوڵەمەندترە، چونكە هەم دەزگای بڵاوگە و سەرچاوەی بەنرخی جۆراوجۆری كتێب تێیدا دەخرێنە روو.