حەوتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای كوردی لە سنە بەڕێوە دەچێت

13:00 - 23 سەرماوەز 2711
كوردپا: ئەنجومەنی مۆسیقای سنە بە هاوكاریی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستان، حەوتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای كوردی لە شاری سنە بەڕێوە دەبات.

ماڵپەڕی سەرەكیی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای كوردستانبڵاوی كردەوە، ئەنجەمەنی مۆسیقای شاری سنە بە هاوكاریی هونەرمەندانی كورد بە بەشداریی گرووپی جۆاوجۆری مۆسیقیی پارێزگاكانی: كوردستان، كرماشان، ئیلام، ئازەربایجانی رۆژئاوا و لوڕستان رۆژانی 15 هەتا 17ی رێبەندانی ئەمساڵ حەوتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای كوردی بەڕێوە دەبات.

ئامانج لە رێكخستنی ئەو فێستیڤاڵە پەرەدان بە مۆسیقای كوردیی رۆژئاوای وڵاتە و بەشداربوان دەتوانن بە نموونە كارە هەنەرییەكانی خۆیان بە شێوەی ژەنیاریی گرووپ لە دوو رشتەی ناوچەیی و سونەتیدا بەشداری فێستیڤاڵەكە بن.

گرووپە بەشدارەكانی حەوتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای كوردی جیالە بەشی پێشبڕكێ‌ دەتوانن لە بەشە لاوەكییەكانی فێستیڤاڵیشدا بەشداری بكەن.

لە كۆتاییدا جیا لە رێزلێنان، سێ‌ گرووپی یەكەم، دووهەم و سێهەم خەڵات دەكرێن، دوایین مۆڵەت بۆ ناردنی بەرهەمەكان رێكەوتی 5ی رێبەندانی ساڵی 1390 دەبێت و فێستیڤاڵەكەش لە رۆژانی 16 و 17ی رێبەندان لە شاری سنە بەڕێوە دەچێت.