حەوتەمین بەرگی فەرهەنگی زارەكیی موكریان، تایبەت بە بەیت و بالۆرەی ژنان بڵاو كرایەوە
18:40 - 6 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: سەلاح پایانیانی نووسەر، فۆلكلۆرناس و توێژەری ئەدەبی زارەكیی خەڵكی مەهاباد، حەوتەمین بەرگی \"فەرهەنگی زارەكیی موكریان\"، كە تایبەتە بە ژنانی كورد، چاپ و بڵاو كردەوە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا حەوتەمین بەرگی ئەو پڕۆژە فەرهەنگییە بەناوی \"فەرهەنگی زارەكیی موكریان، بەشی ژنان\" لەلایەن چاپ و بڵاوكردنەوەی \"رەهرەو\" لە مەهاباد چاپ و بڵاو كراوەتەوە و كتێبخانەی كوردیی پێ رازێنراوەتەوە.
سەڵاح پایانیانی نووسەر و توێژەری فۆلكلۆری كورد، ساڵانێكی زۆرە سەرقاڵی توێژینەوەی مەیدانی و هەمەلایەنە لەسەر فۆلكلۆر و ئەدەبی زارەكیی كوردە و دەستی داوەتە كارێكی بنەڕەتی و پڕۆژەیەكی درێژخایەن و هەتا ئێستا ٧ بەرگی لەو پرۆژەیە پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە.
بەرگەكانی یەكەم هەتا پێنجەمی \"فەرهەنگی زاركیی موكریان\" بەناوی \"ئـ، ب، پ، ت، ج و چ\" بڵاو بوونەتەوەو تەرخان كراون بۆ پەند، مەتەڵ، قسەی نەستەق و پێشینیان و بەیەت و بالۆرەو باو، كە بە میتۆدێكی زانستی شی كراونەتەوە.
بەرگی شەشەمی ئەم پڕۆژە تایبەتە بە منداڵان، سەرجەم ئەو بەیت و باو و لای لایانە و ئەدەبە زارەكییانە دەڤەری موكریانی لەخۆ گرتووە كە تایبەتن بە منداڵی كورد.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لە رۆژانی رابردوودا حەوتەمین بەرگی ئەو پڕۆژە فەرهەنگییە بەناوی \"فەرهەنگی زارەكیی موكریان، بەشی ژنان\" لەلایەن چاپ و بڵاوكردنەوەی \"رەهرەو\" لە مەهاباد چاپ و بڵاو كراوەتەوە و كتێبخانەی كوردیی پێ رازێنراوەتەوە.
سەلاح پایانیانی نووسەر، فۆلكلۆرناس و توێژەری ئەدەبی زارەكیی خەڵكی مەهاباد
ئەم بەرگەی فەرهەنگی زارەکیی موکریان تەرخان كراوە بۆ ژنانی كورد و سەرجەم ئەو بەیت و باو و ئەدەبە حیماسی و لیریكی و ئیرۆتیكییە زارەكییانەی دەڤەری موكریانی لەخۆ گرتووە كە یان لەلایەن ژنانەوە وتراوە، یان كەسانی دیكە بۆ ژنانیان هۆنیوەتەوە.سەڵاح پایانیانی نووسەر و توێژەری فۆلكلۆری كورد، ساڵانێكی زۆرە سەرقاڵی توێژینەوەی مەیدانی و هەمەلایەنە لەسەر فۆلكلۆر و ئەدەبی زارەكیی كوردە و دەستی داوەتە كارێكی بنەڕەتی و پڕۆژەیەكی درێژخایەن و هەتا ئێستا ٧ بەرگی لەو پرۆژەیە پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە.