"حەمەی نێرگز" هونەرمەندی كورد لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد
15:06 - 1 رەزبەر 2713
ئاژانسی كوردپا: \" حەمەی نێرگز\" هونەرمەندی دەنگ خۆش و گۆرانی بێژی كورد بە هۆی نەخۆشی لەشاری سلێمانی ماڵاوایی لەژیان كرد.
بەرپرسی ناوەندی موزیكی شاری سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ سایتی xendan ئەو هەواڵەی پشتڕاست كردۆتەوە و راشیگەیاندووە، ئەو هونەرمەندە كوردە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە سەر لەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە رێكەوتی ١ی رەزبەر، گیانی لەدەست داوە.
محەممەد ساڵح ناسراو بە \"حەمەی نێرگز\" لەگەڕەكی كانێسكانی شاری سلێمانی لەدایك بووە و بە حوكمی ئەوەیكە باوكی نابینا بووە و ئەركی بەخێو كردن و پێگەیاندنی كاک محەممەد و خوشک و براكانی لەئەستۆی \"نێرگز\"ی دایكیان بووە، نازناوی حەمەی \"نێرگز\"یان پێداوە.
بڕیارە تەرمی \"حەمەی نێرگز\" لە سەر وەسیەتی خۆی لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی ئەسپێردەی خاک بكرێت.