حەفتا هەواڵنێر لەساڵی ٢٠١٣دا گیانیان لەدەست داوە
14:09 - 10 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: ساڵی ٢٠١٣ بۆ رۆژنامەنووسان و هەواڵنێرانی جیهان ساڵێكی باش نەبووە و لەو ماوەیەدا ٧٠ هەواڵنێر كوژراون و بە دەیان رۆژنامەنووسیش دەستبەسەر كراون.
كۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسانی جیهان لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠١٣ و لەدوایین رۆژەكانی كۆتایی ئەو ساڵەدا ٧٠ هەواڵنێر لەكاتی ئەنجامدانی كاری پیشەیی خۆیاندا گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئەو ناوەندە \"دوو لەسەر سێ\"ی گیان لەدەست داوەكان لەكاتی رووماڵ كردنی هەواڵەكان لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا مردوون.
كۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ٣٦%ی ئەو هەواڵنێر و رۆژنامەنووسانەی كە گیانیان لەدەست داوە لەكاتی شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی دژبەراندا بوونەتە قوربانی و ٢٠%ی دیكەشیان لەكاتی ئەنجامدانی مەئموریتە مەترسیدارەكاندا مردوون.
راپۆرتەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، وڵاتی سووریە لە ساڵی ٢٠١٣دا خوێناویترین ساڵ بۆ رۆژنامەنووسان و هەواڵنێران بووە و لەو ماوەیەدا ٦٠ هەواڵنێر و رۆژنامەنووسیش لەو وڵاتە رفێندراون و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە ٣٠ كەس لە هەواڵنێرە رفێندراوەكان چارەنووسیان نادیارە یان گیراون و ئازاد نەكراون.
وڵاتانی عێراق، میسر، سۆماڵی و هیند پاش وڵاتی سووریە بە مەترسیدارترین و مەرگهێنەرترین شوێن بۆ رۆژنامەنووسان لەقەڵەم دراون.
لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەش كراوە لەزیندانەكانی توركیە، ئێران و چین زۆرترین رێژەی رۆژنامەنووسی دەستبەسەركراو هەیە.
كۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسانی جیهان لە راپۆرتێكدا بڵاوی كردۆتەوە، لە ساڵی ٢٠١٣ و لەدوایین رۆژەكانی كۆتایی ئەو ساڵەدا ٧٠ هەواڵنێر لەكاتی ئەنجامدانی كاری پیشەیی خۆیاندا گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی راپۆرتی ئەو ناوەندە \"دوو لەسەر سێ\"ی گیان لەدەست داوەكان لەكاتی رووماڵ كردنی هەواڵەكان لەرۆژهەڵاتی ناڤیندا مردوون.
كۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسانی جیهان
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، دۆسیەی ٢٥ رۆژنامەنووسی دیكەش بە كراوەیی ماوەتەوە و هەتا ئێستا روون نەبۆتەوە كە ئاخۆ لەكاتی ئەنجامدانی کاری پیشەییدا گیانیان لەدەست داوە یان بە هۆی رووداوی دیكەوە بوونەتە قوربانی.كۆمیتەی بەرگریی لە رۆژنامەنووسان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ٣٦%ی ئەو هەواڵنێر و رۆژنامەنووسانەی كە گیانیان لەدەست داوە لەكاتی شەڕ و تێكهەڵچوونەكانی دژبەراندا بوونەتە قوربانی و ٢٠%ی دیكەشیان لەكاتی ئەنجامدانی مەئموریتە مەترسیدارەكاندا مردوون.