حەسەن ئەمینی ئەندامەتی هاووڵاتییانی مەزهەبی دەسبەسەر کراو له مەکتەب قورئان ڕەت کردەوە
15:11 - 20 خەزەڵوەر 2718
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی شۆرای مەکتەب قورئان، باسی لە دەستێوەردانی \"مرکز بزرگ اسلامی غرب کشور\" لە کاروباری مەزهەبی سوننی کرد.
حەسەن ئەمینی بەرپرسی شۆرای مەکتەب قورئانی کوردستان لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری ئاژانسی کوردپا لە شاری سنە، ئەندامەتی هاووڵاتییانی مەزهەبی دەسبەسەر کراو له مەکتەب قورئان ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند: \"ئەم هاووڵاتییانە بە هۆی بیروباوەڕی مەزهەبی خۆیان دەسبەسەر کراون\".
ناوبراو دەڵێت: \"ئامارێکی ورد لە پەیوەندیی لەگەڵ دەسبەسەر کردنی چالاکانی مەزهەبی لە بەردەستدا نییە و ئەم چالاکانە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە کوردستان دەسبەسەر کراون.\"
ناوبراو، ئاماژە بە گوشاری ناوەندە ئیتلاعاتییەکان لە سەر مەکتەب قورئانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: \"مەکتەب قورئانی کوردستان هەمیشە لە ژێر گوشاری ناوندەکانی ئیتلاعاتی دابووە و خۆمیش ماوەی ١٠ ساڵە \"ممنوعالخروج\"م و دوو دۆسیەشم بە کراوەی لە دادگا ماوە\".
بەرپرسی شۆرای مەکتەب قورئانی کوردستان \"مرکز بزرگ اسلامی غرب کشور\"تاوانبار کرد بە دەستێوەردان لە کاروباری سوننی مەزهەبەکان و ڕایگەیاند: \"پێشتر پێشنوێژی هەینی لە کوردستان لە لایەن خەڵکەوە دیاری دەکرا، بەڵام ئێستا مرکز بزرگ اسلامی غرب کشور، پێش نوێژ دیاری دەکات و هیچ مامۆستایەکی ئایینیی بەبێ ئیزنی ئەو ناوەندە ناتوانێت چالاکی بکات\".
حەسەن ئەمینی لە کۆتاییدا، ڕایگەیاند: \"بانگهێشت و لێپرسینەوەی ئەندامانی مەکتەب قورئان لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات لە کوردستان ڕووی لە زیاد بوون کردووە\".
ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزەڵوەر، \"دوکتور هیوا حەفیدی\" خەڵکی شاری مەهاباد و مامۆستای پێشووی زانکۆی شاری قەزوێن، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا.
لە لایەکی دیکەوە، بەپێی ڕاپۆڕتە بڵاوەکراوەکان، ٣٠ کەس لە هاووڵاتییانی کورد لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و سەقز لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
\"مەکتەب قورئانی کوردستان\" شوناسی ژمارەیەک لە دەسبەسەر کراوەکانیان بە ناوەکانی \"ڕەحمەت نسوحی، ئەحمەد ئەڵلاهی، ئاوارە قەیتران، سادق حوسێنپەری، سدیق ڕەحمانزادە، ئوسامە ڕەحمانزادە، حیسام محەممەدی، محەممەد ئارمان، خدر اختتار، ئوسامە، نیزام کەچکار، ئیبراهیم تیزور، هادی میکانیک، ئیبراهیم کاشیکار و شاروخ تیزور\" ڕاگەیاندووە.