حەسەن ئەمینی: لە دادگای تایبەتی "روحانیت" هەڕەشەی لێدانی تازیانەیان لێكردم
19:04 - 20 رەشەمه 2711
كوردپا: مامۆستا حەسەن ئەمنیی بەرپرسی شۆرای مەكتب قۆرئان لە پێوەندیی بەرگریی كردن لە قسەكانی لە دەزگای قەزایی شاری هەمەدان راگەیاندووە، بەڵگەی پێویستی بۆ سەلماندنی ئەو قسانە هەیە و نموونەی هەرە بەرچاو قسەی نوێنەرانی كوردی مەجلیسن كە بە چەندین جار وتوویانە حكوومەتی ئێران رێگری لە درووست كردنی مزگەتی مەزهەبی سوننە لە تاران دەگرێت.
حەسەن ئەمنیی بەرپرسی شۆرای مەكتەب قورئان لە كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا زانیاری زیاتری لەمەڕ هۆكاری بانگ كرانی بۆ دادگای تایبەتی رووحانیەت خستە روو.
دوو ساڵ لەمەوبەر بە مەبەستی پێشكەش كردنی وتار لە رێورەسمی كۆتایی خولی فەقێیەكانی پێڕەوی ئایینی سوننە سەردانی زاهیدانم كرد و لەوێدا باسی مافی نەتەوەیی كورد و ئایینی سوننەم كرد و پاشان ناوەندە ئەمنیەتییەكان شاری زاهیدان دۆسییەكەمیان رادەستی دەزگای قەزایی شاری مەشهەد كرد و بە مەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی ئەو دادگایە كرام و دواتریش دۆسیەكەم رادەستی دادگای هەمەدان كراوە و رۆژی سێشەممە رێكەوتی 16ی رەشەممە جارێكی تر بانگهێشتی دەزگای قەزایی شاری هەمەدان كرامەوە.
حەسەن ئەمنیی لەبارەی هۆكاری بانگهێشت كرانی وتی:\" هێندێ تۆمەتی وەكوو هاندانی بیرۆڕای گشتی، رەخنە گرتن لە حكوومەت لەمەڕ درووست نەكردنی مزگەوتی پێڕەوانی ئایینی سوننە، تاوانبار كردنی حكوومەت بەبێبەڵگە، ورووژاندنی هێندێپرس كە گوایە لەناو كتێبەكانی ئایینی حكوومەتی ئێراندا باس كراوە\".
حەسەن ئەمنیی ئەوەشی خستە روو لە دوایین بانگهێشت كرانم بۆ دادگادا دادوەر پێی وتم ئەگەر بێت و ئەو شتانەی كە باست كردووە و دواتر بەڵگەی پێویستت نەبێت ئەوە بە توندرین شێوە سزا دەدرێت و هەڕەشەی لێدانی تازیانەیان لێكردم.
بەرپرسی شۆرای مەكتەبی قۆرئان روونیشی كردەوە، لە وەڵامی ئەو دادوەرەدا وتوومە كە بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەو قسانەی هەیە و نموونەی هەرە بەرچاو قسەی نوێنەرانی كوردی مەجلیسن كە بە چەندین جار وتوویانە حكوومەتی ئێران رێگری لە درووست مزگەتی پێڕەوانی مەزهەبی سوننە لە تاران دەگرێت.
حەسەن ئەمنیی وتیشی: دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ ماوەی 9 رۆژ لە زیندانی زاهیدان راگیرام، بەڵام بە پشتیوانیی چالاکانی ئایینی و هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە، بە ناچاری منیان ئازاد كرد.
ئەمینی لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری كوردپا لەمەڕ ئاماری دەستبەسەر كراونی چالاكانی ئایینی كورد وتی: هەتا ئێستا ئامارێكی تایبەت لەبەر دەستدا نیە، بەڵام كۆمەڵێك كەسی وەكوو مەلا ئەیووب گهنجی، خەیر شاهی لە مهشههد، كوڕی مەولەوی نهزهر محهممهد، زاوای مهولهوی عەبدولحەمیدی زاهیدان لە دەستبەسەر كراوەكانن.