حەسەن ئەمینی بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و دادگای تایبەتی رۆحانییەت كرا
22:07 - 16 جۆزەردان 2712
كوردپا: حەسەن ئەمینی، مامۆستای ئایینی و لێپرسراوی شۆرای بەڕێوەبەریی مەكتەب قورئانی كوردستان، بەهۆی رەخنەگرتن لە كاروباری بەڕێوەبەری و رادەربڕین، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان و دادگای رۆحانییەت لە هەمەدان كرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێشەممە رێكەوتی 9ی جۆزەردان ی 1391ی هەتاوی مامۆستا حەسەن ئەمینی، مامۆستای ئایینی و بەرپرسی شۆرای بەڕێوەبەریی مەكتەب قورئانی كوردستان، لە پیوەندی لەگەڵ هێندێپرسی وەك: پڕوپاگەندە، دەركردنی فتوا، رادەربڕین لەبارەی پرسە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان و رەخنەگرتن لە هێندێبەشی دەسەڵات، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان كرا و لێپێَچینەوەی لێكرا.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، لەو بانگهێشتنەدا كە حەسەن ئەمینی چەندین كاتژمێر لە ئیدارەی ئیتلاعاتی كوردستان لێپرسینەوەی لێكراوە، پرسی وتووێژ لەگەڵ راگەیەنە گشتییە بیانییەكان و هەروەها چەندین كاناڵی راگەیەنی مەزهەبی و ورووژاندنی پرسی هەڵاواردنی میللی ـ مەزهەبی بە نیسبەت نەتەوەی كورد و ناوچەكانی دیكە ئێران و رەخنە لە دەزگای بەڕێوەبەری وەك تاوان دراونەتە پاڵ ئەو چالاكە مەزهەبییە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە، دوو رۆژ دوای ئەو بانگهێشتنە، لەلایەن دادگای تایبەتی رۆحانییەتەوە بانگهێشت كراوە و تێیدا هاتووە لەسەر بنەمای بانگهێشتی جاری پێشوو رێكەوتی 16ی رەشەممەی ساڵی 1390 بووە، بۆ روونكردنەوەی زیاتر دەبێررۆژی سێشەممە رێكەوتی 30ی جۆزەردان سەردانی دادگای تایبەتی رۆحانیەت لە شاری هەمەدان بكات.
لەو ئاگادرییەدا هۆكاری بانگهێشتنەكەی گەڕێنراوەتەوە بۆ خستنە رووی بەڵگەی پێویست بۆ سەلماندنی ئەو باس و ئیدیعایانەی كەلە دادگای پێشووی رۆحانییەتدا باسی لێوە كردوون.
دادگای تایبەتی رۆحانیەت پێشتر رێكەوتی 16ی رەشەممەی ساڵی 1390، مامۆستا حەسەن ئەمینی بانگ كردبوو و بە نیسبەت ئەم پرس و بابەتانەوە لە ناوبراوی كۆڵیبۆوە:
ـ خستنەرووی لاوازی و كەموكووڕییەكانی حكوومەت لە هەمبەر مافی پێڕەوانی مەزهەبی سوننە و كەمایەتییە ئێتنیكییەكان.
ـ رەخنەگرتن لە حكوومەت بەهی پێشگیری سازكردنی مزگەوتی پێڕەوانی مەزهەبی سوننە لە پایتەختی ئێران و ناوچەكانی دیكە.
ـ پێشگیری لە گەڵاڵەی پەرەدان بە قوتابخانە و ناوەندە دینییەكانی پێڕەوانی مەزهەبی سوننە.
ـ زیندانی و دەستبەسەر كرانی مامۆستا و چالاكانی ئایینیی پێڕەوەی مەزهەبی سوننە بەهۆی بیروباوەڕ و رادەبڕین .
ـ ناڕەزایەتی لە هەمبەر سووكایەتی و بێحورمەتیی لەدەنگ و رەنگ، كتێب و چاپەمەنی و راگەیەنە گشتییەكان بەرامبەر بە كەسایەتییە گەورەكانی پێڕەوانی مەزهەبی سوننە.