حەسەن ماملێ‌ئازەر بۆ زیندانی بۆکان گوازرایەوە

17:37 - 21 خەرمانان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حەسەن ماملێ‌ئازەر" خەڵکی گوندی "گاومێش گولیـ"ـی شاری میاندووئاو، بۆ زیندانی بۆکان گوازرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان، بۆ زیندانی بۆکان گوازرابووە.

حەسەن ماملێ‌ئازەر لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و دەستپێراگەیشتن بە پارێزەر، بێبەری کراوە.

ڕۆژی پینجشەممە ٩ی پووشپەڕ، ئەو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتی دژی ئەو هاووڵاتییە زانیارییەک نییه.