حەراسەتی زانکۆی ورمێ خوێندکارێکی کوردی لەخوێندن بێبەش کرد
15:49 - 6 خەزەڵوەر 2713
ئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی زانکۆی ورمێ لەلایەن حەراسەتی ئەو زانکۆیەوە بۆ ماوەی یەک تێــرم لە خوێنـدن بێبەش کــرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بەشی حەراسەتی زانکۆی نازلووی ورمێ خوێندکارێکی کوردی ئەو زانکۆیەی بەناوی \"عەلی میلانی\" خوێندکاری ساڵی چوارەمی رشتەی کۆمپیوتری بۆ ماوەی یەک تێرم لە خوێندن بێبەش کرد.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زانکۆی ورمێ هۆکاری بێبەش کرانی ئەو خوێندکارە کوردەی بەم شێوەیە بە ئاژانسی کوردپا راگەیاند: عەلی میلانی بە ناردنی کورتەنامە بۆ خوێندکارانی زانکۆی ورمێی بۆ پێکهێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی سەبارەت بە رێگری کردنی بەرپرسانی ئەو زانکۆیە لە چاپ و بڵاوکردنەوەی بڵاڤۆکە کوردییەکان، بانگهێشت کردووە.
بەرپرسانی زانکۆی نازلووی ورمێ بەو خوێندکارە کوردەیان راگەیاندووە، \" لە ئەگەری بەردەوام بوون لەسەر چالاکییەکانی، بەیەکجاری لەدرێژەدان بە خوێندن بێبەش دەکرێت\".
عەلی میلانی پێشتریش لە ناوەراستی مانگی بەفرانباری ساڵی رابردوو سەبارەت بە دامەزراندنی ناوەندی فەرهەنگی – ئەدەبیی \"ئیلام و کرمانج\" بانگهێشتی ناوەندی بەسیجی خوێندکاریی ئەو زانکۆیە کرابوو و پێیان راگەیاندبوو \"لە ئەگەری بەردەوامیی چالاکییەکانی، بۆ ماوەی یەک تێرم لە خوێندن و چالاکی فەرهەنگی بێبەری دەکرێت\".
خوێندکارانی کورد سەبارەت بە رێگری کردنی بەرپرسانی زانکۆی ورمێ لە چاپ و بڵاوبوونەوەی بڵاڤۆکە کوردییەکان، لە رۆژانی حەفتەی سێیەمی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵدا لەبەردەم بەشی کاروباری فەرهەنگی و خوێندکاریی ئەو زانکۆیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی پێک دێنن.
هەر لەو پەیوەندییەدا و پێشتریش بەرپرسانی بەشی حەراسەتی زانکۆی ورمێ هۆشدارییان بە زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە خوێنداکارانی ئەو زانکۆیە دابوو کە لە پەیوەندی گرتن بە ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانی و ناوەندی فەرهەنگی ئەدەبیی کورمانج، خۆ ببوێرن.
رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ ئەنیستیتۆی فەرهەنگی هونەریی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی لەسەر داوای ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و لەلایەن مەئموورانی ئەماکینی شاری ورمێ لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا بەرەوڕووی داخران بوویەوە.