حەبی برنج، بنەماڵەیەکی رەوانەی نەخۆشخانە کرد

14:00 - 11 خەزەڵوەر 2714
ئاژانسی کوردپا: ئەندامانی بنەماڵەیەکی چوار کەسی لە شارستانی سەردەشت، بەهۆی هەڵمژینی گازی فۆسفیدی ئاڵمینیۆمەوە، رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ بنەماڵەیەکی سەردەشتی بەهۆی ئەوەیکە حەبی برنجیان لە تەنیشت دانەویڵەی نێو ئاشپەزخانە دانابوو، ژەهراوی بوونەو بەو هۆیەوە خرانە ژێر چاوەدێریی پزیشیکییەوە.

لەو رووداوەدا کە رۆژی هەینی هاتۆتە ئاراوە،، ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بەهۆی ژەهراوی بوونی فۆسفیدی ئاڵمینیۆمەوە تووشی رشانەوە و دڵ تێکەڵبوون هاتوون.

\"22965.jpg\"
حەبی برنج رەنگەکەی خۆڵەمێشییەکی مەیلەو سەوزە
هەواڵدەریی مێهر بڵاوی کردۆتەوە، هەموو ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بەهۆی جۆری ژەهراوی بوونەکەیانەوە بۆ بەشی ئورژانسی نەخۆشخانەی تاڵەقانیی ورمێ گوازراونەتەوە.

دابەزینی فشاری خوێن، دڵەتەپە، هەوکردنی جگەر، هەناسەسواربوون، حاڵەتی گەشکە بەخۆوە گرتن نیشانەکانی ژەهراوی بوون بە حەبی برینجە.

دەگوتری ئە وبنەماڵە رەبەتیە بۆ پاراستنی دانەوێلەکەیان لە ئافات و جڕ و جانەوەر کەڵکیان لە حەبی برنج وەگرتووە.

هەتا ئێستا زانیارییەک لە دوایین بارودۆخی جەستەیی و شوناسی ئەو بنەماڵە کوردەی دانیشتووی شارۆچکەی رەبەت لەبەر دەستدا نییە.

حەبی برنج یان فۆسفیدی ئاڵمینیۆم ژەهرێکی مەترسیدارە، کە بە مەبەستی پاراستنی دانەوێڵە، برنج، کاو گزرە لە ئافات بەکار دەبرێ.