حیفازەت ئیتلاعاتی سپا پێنج چالاکی فەرهەنگیی دەسبەسەر کرد
15:44 - 16 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکان پێنج کەس لە بەرێوەبەرانی ڕێوڕەسمی وێژەیی \"خێوندەوانـ\"ـیان دەسبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی پێنجشەممە ١٤ی پووشپەڕ، \"ئەندازیار مستەفا باقری ئاشنا\" دانیشتووی شاری کەنگاوەر و ئەندامی نیزامی ئەندازیاریی شاری کرماشان، \"سەید ئەردەشێر مووسەوی\"، خەڵکی کرماشان کارناسی زانستی سیاسی، \"مێهدی ئازادبەخت\" خەڵکی شاری لوڕستان وێنەگر، \"ئەندازیار بیژەن هیمەتی\" خەڵکی شاری کرماشان و \"شەهریار تەهماسبی\"کارناسی کۆمەڵناسی، خەڵکی شاری کرماشان لە بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمی \"خوێندەوان\" لە لایەن حیفازەت ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.
هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو پێنج چالاکە فەرهەنگییە، دەسبەسەری کردوون.
دەسبەسەرکرانی ئەو پێنج چالاکە فەرهەنگییە لە کاتێکدا بووە، کە پێشتر موڵەتی بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمە لە لایەن ئیدارەی ئیرشاد و ئەماکێنەوە دراوە و ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕ ئیدارەی ئیرشاد بە بەڕیوەبەرانی ئەو ڕێوڕەسمەی ڕاگەیاندبوو، کە هێزە ئیتلاعاتییەکان پەیوەندییان پێوە گرتوون و پێیان راگەیاندوون، کە دەبێ ئەو ڕێوڕەسمە هەڵبوەشێننەوە.
ئەنجومەنی \"خوێندەوان\" بڕیار بووە ڕۆژی هەینی ١٥ی پووشپەڕ، بۆ گرینگیدان بە شێعر و وێژەی کورد بەڕێوە بچێت و نزیکەی ٤٥٠ شاعێر، زمانناس، نووسەر و شارەزایانی بواری مۆسیقای کورد لە شارەکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام، هەمەدان، لوڕستان و خۆراسان بۆ ئەو ڕێوڕەسمە بانگهێشت کرابوون.
وێنەی: مێهدی ئازاد بەخت، شەهریار تەهماسبی، مستەفا باقری ئاشان، بیژەن هیمەتی و سەید ئەردەشێر مووسەوی