حیزبەکانی کوردستانی ئێران پڕۆژەی کۆدار و پژاک ڕەت دەکەنەوە
21:16 - 17 گەلاوێژ 2718
ئاژانسی کوردپا: ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران پرۆژەی پژاک و کۆدار بۆ دیموکراتیزە کردنی ئێران ڕەت دەکەنەوە و پێداگری لە سەر ڕووخانی حکوومەتی ئێران دەکەن.
ڕۆژی سێشەممە ١٦ی گەلاوێژ، ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە هەشتەمین دانیشتنی خۆیدا، دۆخی قەیراناویی ئابووریی ئێران، سیاسەتی ئامریكا لە ئاست حکوومەتی ئێران، كاریگەرییەكانی ئەو دۆخە نوێیە لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی كورد لە كوردستانی ئێرانیان هەڵسەنگاند.
لەو دانیشتنەدا، ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران پێداگریان لە سەر گوفتمانی ڕووخانی حکوومەتی ئێران، هەروەها پرۆژەی پژاک و کۆدار بۆ دیموکراتیزە کردنی ئێران ڕەت کردووە.
ناوەندەی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، ئەم پرۆژەیان بە \"بە پرۆژەیەكی ناواقعی و ناتەبا لەگەڵ ڕۆحی جووڵانەوەی گەلی كورد و هاوتەریب لەگەڵ بەرژوەندییەكانی سیستەمی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران\" زانییووە\".