حکوومەتی ئێران پێش بە بەڕێوە چوونی رێوڕەسمی جێژنی رەمەزان لەلایەن سوننە مەزهەبەكانەوە دەگرێت
14:31 - 23 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: پۆلیسی ئەمنیەت بە پێش نوێژەكانی ئایینی سوننە مەزهەبی لە شاری تاران راگەیاندووە،\" بەهیچ شێوەیەك ئیزنی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی جێژنی رەمەزانتان نیە\".
ماڵپەڕی جەرەس بڵاوی كردەوە، پۆلیسی ئەمنیەتیی حكوومەتی ئێران وێڕای بانگهێشت كردنی مامۆستایانی پەیرەوی ئایینی سوننە لە تاران، پێیان راگەیاندوون، بە هیچ شێوەیەك ئیزنی ئەوەتان نیە كە بە جیا ئەو رێوڕەسمە بە جێ بگەینن و پێویستە لە رۆژی دیاری كراودا و لەگەڵ پەیڕەوانی ئایینی شیعە رێوڕەسمی جێژنی رەمەزان بەڕێوە ببن.
ساڵی پێشووش لێپرسراونی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران ئیزنی بەڕێوە چوونی نوێژی جێژنی قوربانیان بە پەیڕەوانی مەزهەبی سوننە لە تاران و هێندێ لە شارەكانی دیكە نەدا.
ناوەندە ئەمنیەتییەكان سەرەڕای ئەوەی لە شوێنە گشتییەكان ئیزنی بەڕێوە چوونی نوێژی جێژنیان نەدا، تەنانەت نەیانهێشت لە ماڵەكانیشدا بە شێوەی بەكۆمەڵ ئەو نوێژە بەڕێوە بچێت.
لەوبارەوە نوێنەرانی مەزهەبی سوننە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران نامەیەكی ئیعترازییان لە پێوەندی هەڵاواردنە مەزهەبی و ئیتنیكییەكان بۆ رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران نارد.
نامەیەك كە هیچ وڵام و ئەنجامێكی لێنەكەوتەوە.