حکوومەتی ئیران بیانوو بۆ کوژرانی کۆڵبەرانی کورد دێنێتەوە

23:14 - 14 خەرمانان 2717
ئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە کاتی پاساوهێنانەوە بۆ تەقەکردنیان لە کۆڵبەران، حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیون دەردەخەن.

بەرپرسانی حکوومەتی ئیران لەهەواڵدەرییەکانی خۆیاندا باس لەوە دەکەن کە تەقەی ڕاستەوخۆ لە کۆڵبەرانی کورد، بە هۆی بوونی هێزەکانمی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران لە نیو خۆپاساو بۆ کوشتنی کۆڵبەران دێننەوە.

پاش کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری بانە لە لایەن هەنگی سنووری ئەو شارەوە هاووڵاتییانی شاری بانە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەبڕین دوکان و بازاڕەکانیان داخست و هێرشیان کردە سەر بینای فەرمانداری و بەشێک لە فەرمانداری و هەروەها ماشێنی فەرمانداریی ئەو شارەیان ئاگر تیبەردا.

لەو پێوەندییەدا نوێنەری هەنگی سنووری بە ڕەواڵەت و بۆ فریودانی بیروڕای گشتیی خەڵکی کوردستان داوای لێبووردنی زارەکی کردووە.

نوێنەری هەنگی سنووریی حکوومەتی ئێران بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو کردەوە نەشیاوەی هێزەکانی حکوومەتی، باسی لەوە کردووە کە بوونی حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە سنوورەکان دەبێتە هۆی ئەوەیکە هێزە نیزامییەکان تەقەی ڕاستەوخۆ لە خەڵک بکەن.

ئەو بەرپرسە حکوومەتییە هەروەها گوتی: کە هێزەکانی ئێمە ئەو دوو کۆڵبەرە کوردەیان لەگەڵ هێزەکانی ئۆپوزسیونی لە نێوخۆی وڵات لێ تێکچووە.

ناوبراو هەروەها لە درێژەی لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند: ئەوەیکە هێزەکانی ئێمە ڕاستەوخۆ ئەو کۆڵبەرانەیان دابێتە بەر دەستڕێژی گوللـە قسەیەکی ڕاست نیە.

ئەو قسانەی لە کاتێک دایە کە تەنیا لە ماوەی ڕابردوودا دەیان کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە کوردستان کوژراون.

ڕۆژی دووشەممە ١٣ی خەرمانان، دوو کۆڵبەری کورد خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی \"حەیدەر فەرەجی\" تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی \"شەشە\" و \"مام قادر بەهرامی\" تەمەن ٤٥ ساڵ خەڵکی گوندی \"وزمەڵە\" بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیی پێکراون.

لەو پەیوەندییەدا، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی خەرمانان، هاووڵاتییانی شاری بانە، لە هەمبەر کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتیی، بە داخرانی دووکان و بازاڕ و کۆبوونەوە لە بەرانبەر فەرمانداریی ئەو شارە ناڕەزاییەتییان دەربڕی.