حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا

17:50 - 18 جۆزەردان 2722

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی جۆزەردان، حوکمی زیندانییەک بە ناوی "ستار ئەرغەندە" خەڵکی شاری مەلکشای، لە زیندانی ئیلام جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادەوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.

"ستار ئەرغەندە" خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانی ئێران و سەرچاوە فەرمییەکان ڕانەگەیەندراوە.