حوکمی چالاکێکی کرێکاری لە یەکساڵ زیندانەوە بۆ ١١ مانگ کەم کرایەوە

14:45 - 26 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، بە ١١ مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندان مەحکووم کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، چالاکێکی کرێکاری بە ناوی \"ئومید ئەسەدی\" خەڵکی شاری کامیارانی، بە ١١ مانگ و ١٠ ڕۆژ زیندانی مەحکووم کرد.

پێشتر، ئەو چالاکە کرێکارییە لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرابوو کە پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو، ئەو حوکمە بۆ ١١ مانگ و ١٠ ڕۆژ لە دادگای پێداچوونەوە، کەم کرایەوە.