حوکمی ٤ مانگ زیندانی و لێدانی ٢٤ قامچی بە سەر چالاکێکی مەدەنیدا سەپا

17:29 - 23 خاکەلێوه 2720

لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان "وریا دلئەنگیز"، چالاکی مەدەنیی کورد، بە ٤ مانگ زیندان و لێدانی ٢٤ زەربە قامچی مەحکووم کرد.

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتیی" تاوانبار کراوە.

وریا "دڵ‌ئەنگیز ڕۆژی سێشەممە ١٣ی ڕەشەمەی ٩٨ لە سەر سکاڵای دادستانی مەریوان بە تۆمەتی "تێکدانی لە نەزمی گشتیی" بانگهێشتی لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری مەریوان کرا.

ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٦، پاش بانگهێشت‌کردنی بۆ ستادی خەبەریی مەریوان دەسبەسەر و مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا بوو.