حوکمی لەسێدارەدانی ژینگەوانێکی کرماشانی لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرایەوە

12:42 - 22 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، ژینگەوانێکی کرماشانی بە ناوی "بروومەند نەجەفی" کە بە کوشتنی ڕاوچییەکی نایاسایی تۆمەتبار کرابوو، حوکمی لەسێدارەدانی لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.

فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "سەرەڕای بەدواداچوونە دادوەرییەکان و هەوڵی پارێزەرەکەی، حوکمی ئەو ژینگەپارێزە کە پێشترلەلایەن لقی سێی دادگای کەیفەریی ١ی پارێزگای کرماشان بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، ئەو حوکمە لە دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست کرایەوە".

"جەمشید موحیبەت‌خانی،"هیوای خواست هەوڵەکانی بەرپرسی ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەوانی و سەرۆکایەتیی دەزگای داد بەستێنی پێداچوونەوە لەو حوکمەدا ئامادە بکەن.

ڕێکەوتی ١٤ی گەلاوێژی ساڵی ٩٩، لە ئاکامی تێکەڵچوونی ٤ ڕاوچیی نایاسایی لەگەڵ ژینگەوانەکان لە ناوچەی پارێزراوی بێستوونی کرماشان، یەکێک لە ڕاوچییەکان بریندار و دواتر گیانی لەدەست دابوو.