حوکمی لەسێدارەدانی ژنێک و ٦ پیاو لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج جێبەجێ کرا

11:52 - 29 رێبەندان 2720

 بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "هێرانا"، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندان، حوکمی لەسێدارەدانی ٧ کەس، یەک لەوان ژنێک، لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج، لەلایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە، جێبەجێ کرا.

هەتا ئێستا شوناسی ئەو ٦ پیاوە ناڕوونە و هەموویان بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست"، بە "قیساس" مەحکووم و ئێعدام کراون.

"هێرانا"، شوناسی ئەو ژنەی بە ناوی "زەهرا ئیسماعیلی" ڕاگەیاندووە.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە، ئەو ٧ کەسە رٶژی دووشەممە ٢٧ی ڕێبەندان، بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراون.

هەتا ئێستا ئێعدامکردنی ئەو ٧ هاووڵاتییە، لەلایەن میدیا حکوومەتییەکانەوە میدیایی نەکراون.