حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک لە زیندانی کرماشان جێبەجێ کرا

13:08 - 9 گەلاوێژ 2722

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی "ئەیووب میرزایی (سەرابی)"، خەڵکی گوندی "سەراو"ی ناوچەی سەرفیروزئاوا، لە زیندانی دێزڵاوای کرماشان، جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو زیندانییە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە، بە لەسێدارەدان مەحکووم کرابوو.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکان یا میدیا ناوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.