حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەکی کرماشانی لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا

11:24 - 12 خەرمانان 2722

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەرمانان، حوکمی لە سێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەدحەسەن کەهراری" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی شاری کرماشان، لە زیندانی ئەراک جێبەجێ کرا.

حوکمی لە سێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی بووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، محەممەدحەسەن کەهراری دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی پەیوەندییدار بە مادەی "سڕکەر" دەسبەسەر و دواتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

لە سێدارەدانی ئەو زیندانییە، لەلایەن میدیا ناوخۆیی و سەرچاوە فەرمییەکانی ئێران بڵاو نەکراوەتەوە.