حوکمی لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتیی بانەیی لە زیندانی سنە جێبەجێ کرا

12:20 - 5 بانەمەڕ 2720

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی بانەمەڕ، دوو زیندانی بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" بە ناوەکانی "عەبدولواحید فەیزی و پەیام (ڕامیار) موخلس" خەڵکی شاری بانە، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ئێعدام کران.

ئەو دوو زیندانییە، چەند ڕۆژ پێش بۆ جێبەجێکردنی حوکمەیان، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی سنە کرابوون.

هەوڵەکانی چالاکانی مەدەنیی بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکان، هەتا کاتی لە سێدارەدانی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بەردەوام بوو، بەڵام بنەماڵەی کوژراوەکان داواکاری لێخۆشبوونی ئەو دوو زیندانییە کوردەیان ڕەت کردبووە.

عەبدولواحید فەیزی مانگی خەرمانانی ساڵی ٩٦ و پەیام موخلیس مانگی خاکەلێوەی ساڵی ٩٤، لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ جیاجیا تووشی "قەتڵ" هاتبوون و دواتر لە لایەن دادگای سنەوە بە ئێعدام مەحکووم کران.