حوکمی سێ ساڵ زیندانیی تەعزیری بەسەر "پەریسا سەیفی"دا سەپا

11:26 - 5 خاکەلێوه 2720

لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "سەعیدی"، حوکمی سێ ساڵ زیندانیی تەعزیریی بەسەر "پەریسا سەیفی"، چالاکی مەدەنیی خەڵکی کامیاراندا سەپاند.

لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنە، ئەو چالاکە فەرهەنگییەی بە "پڕوپاگەندە دژی نیزام و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کرد.

ئەو حوکمە مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٨، بەو چالاکە فەرهەنگییە ڕاگەیەندراوە.

ئەو چالاکە فەرهەنگییە کوردە، بەو حوکمە کە لەلایەن دادگاوە بەسەریدا سەپاوە، ناڕەزایەتیی دەربڕیوە و دۆسیەی بۆ  پێداچوونەوە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی سنە کراوە.

"پەریسا سەیفی"، خوێندکاری بواری "هونەر و گرافیک"، ڕۆژی سێشەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، لە سنە و لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

"پەریسا" لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکاندا بووە و هەروەها لەو ماوەیەدا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر بێبەر بووە.

ناوبراو ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمەی ٩٨، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.