حوکمی ٢ ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ زیندان بۆ ٦ چالاکی کرێکاری کورد پشتڕاست کرایەوە
13:46 - 10 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە حوکمی ٢ ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ زیندانی بۆ ٦ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران پشتڕاست کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوکمی ٢ ساڵ و ١٨٨ ڕۆژ زیندان بۆ ٦ چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی \"مێهرداد سەبووری، دڵنیا سەبووری، ئومید ئەحمەدی، ئارام محەممەدی، شاهۆ سادقی و ڕۆژین ئیبراهیمی\" لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە پشتڕاست کرایەوە.
دەزگای قەزایی ئەو ٦ چالاکە کرێکارییەی بە تۆمەتی \"بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران\" تاوانبار کردووە.
ئەو ٦ چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ بانەرمەڕی ساڵی ٩٥ی هەتاوی، بە تۆمەتی \"بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێورەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران، و پڕوپاگەندە دژی نیزام\" لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری کامیاران دەسبەسەر و پاش یەک حەوتوو لە دەسبەسەر کرانیان بە دانانی وەسیقە بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
سزای بەسەردا سەپاووی ئەم ٦ چالاکە کرێکارییە بەم شێوەیە:
١_مێهرداد سەبووری: ١ ساڵ زیندانی تەعزیری
٢_ئومید ئەحمەدی: ١ ساڵ زیندانی تەعزیری
٣_ئارام محەممەدی ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری
٤_شاهۆ سادقی: ٩١ ڕۆژ زیندانی تەعزیری
٥_دڵنیا سەبووری: حوکمەکەی لە یەک ساڵ بۆ سێ ڕۆژ کەم کرایەوە.
٦_ڕۆژین ئیبراهیمی: حوکمەکەی لە یەک ساڵ بۆ سێ ڕۆژ کەم کرایەوە.