حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی زیندانییەکی کورد بۆ دوو ساڵ کەمک رایەوە

20:52 - 7 پووشپەڕ 2718
ئاژانسی کوردپا: حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی تەعزیریی زیندانییەکی کورد، خەڵکی شاری کامیاران لە دادگای پێداچوونەوە بۆ دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیری هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری کامیاران بە ناوی \"ئیقباڵ قوبادی\" کوڕی ئەحمەد لە دادگای پێداچوونەوە شاری سنە پشتڕاست کرایەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" لە دادگای ئینقلابی شاری سنە بە پێنج ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو و دواتر به ناڕەزایەتی پارێزەری دۆسیەکەی، ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ دوو ساڵ زیندانی تەعزیری کەم کرایەوە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، ئیقباڵ قوبادی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەکانی شاری کامیاران، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی \"هیوا نەدیمی\" کوری \"محەممەدکەریم و \"کەیوومەرس نەدیمی\" کوڕی \"عارف، دەسبەسەر \"کران.

هێزەکانی ئیتلاعات، هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی \"ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئیسلامیی ئێران و هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی\" ڕاگەیاندووە.