حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەر چالاکێکی ژینگەپارێزیدا سەپا

10:36 - 15 رێبەندان 2719

"چیا محەممەدی"، چالاکی ژینگەپارێزیی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ٤ی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە، بە سەرۆکایەتی دادوەر "تەیاریـ"ـەوە، بە ٦ ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ئەو چالاکە ژینگەپارێزییە، پێشتر لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنەوە بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

"چیا محەممەدی"، ٤ی ڕەشەمەی ساڵی ٩٧ دەسبەسەر کرا و ماوەی ٦ مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا بووە و دواتر بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تەمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەو چالاکە بە تۆمەتی "پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە دژی نیزام  و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست"، مەحکووم کرابوو.

"چیا محەممەد"ی، لە دۆسیەیەکی دیکەدا بە تاوانی "کۆبوونەوە و تەبانی دژی نیزام" و لەسەر سکاڵای ئیدارەی ئیتلاعاتی کوردستان، بانگهێشتی لقی ٢ی لێپرس کرا و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو لەو دۆسیەیەدا، چاوەڕوانی دادگاییەکەی و بڕینەوەی حوکمە بەسەر سەپاوەکەیەتی.