حوکمی دەسبەسەرکردنی پارێزگاری پێشووی کەرکەووک لە لایەن دادگای ئەو شارەوە دەرکرا
15:56 - 17 جۆزەردان 2718
ئاژانسی کوردپا: دادوەرێکی کورد، حوکمی دەسبەسەرکردنی پارێزگاری پێشووی شاری کەرکووکی دەرکرد.
بەپێی هەواڵە بڵاو کراوەکان، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی شاری کەرکووک، لە لایەن دادوەرێکی کوردەوە، بە ناوی \"سەباح محەممەد ئیبراهیم\" حوکمی دەسبەسەرکرانی بۆ بڕایەوە.
ئەو دادوەرە کوردە، بەپێی ماددەی ٣١٦ی ياساى سزادانی عێراق، فەرمانی دەسبەسەرکردنی بۆ \"نەجمەدین کەریم\"، پارێزگاری پێشووى کەرکووك دهركردووە.
حوکمی دەسبەسەرکردنی نەجمەدین کەریم، لە ڕێکەوتی ٢٣ی مانگی مەی ٢٠١٨ دەرکراوە و بەپێی ماددەی ١٢١ی یاسای سزدانی عێراق، تەواوی داراییەکانیشی لە لایەن دەوڵەتەوە، دەستی بە سەردا دەگیرێت.
تۆڕی میدیایی ڕووداو، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: دادوەر سەباح محەممەد، هەمان ئەو دادوەرەیە کە حەوتووی ڕابردوو بڕیاری دەسبەسەرکردنی بۆ رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەرکرد.
پێشتریش، لە کاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، دادگای باڵای عێراقی فیدراڵ، حوکمی دەسبەسەرکردنی بۆ \"کۆسرەت ڕەسووڵ عەلی\" جێگری سەرۆکی هەرێمـی کوردستانی دەرکردبوو.