حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

21:44 - 2 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: چاڵاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن لقی دووی پرسکەر دادسەرای گشتی و ئینقلابی ئەو شارە، حوکمی دەسبەسەر کردنی درا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی بانەمەڕ، ئومید ئەسەدی کوڕی حوسێن خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن لقی دووی پرسکەر دادسەرای گشتیی و ئینقلابی ئەو شارەوە، حوکمی دەسبەسەر کرانی درا.

لقی دووی پرسکەر دادسەری گشتیی و ئینقلابی شاری کامیاران، ئەو چالاکە کرێکارییەی بە تۆمەتی \"پڕوپاگەندە لە بەرژەوندی گرووپە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران لە قەزایی مەجازی و ئەندامبوون لە گرووپەکانی دژبەری نیزام\" مەحکووم کراوە.

پێشتریش، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕێبەندان ساڵی ٩٧، ن ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە، بانگهێشتی لقی دووی پرسکەر و دادسەرای گشتیی و ئینقلابی شاری کامیاران کرا بوو.