حكوومەتی ئێران پێشی بە ئاوی رووباری "قۆرەتوو"ش بۆ خانەقین گرت
21:57 - 19 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: دوای وشك كردنی یەكجارەكیی ئاوی رووباری ئەڵوەند، لە چەند رۆژی رابردوودا حكوومەتی ئیسلامی ئێران ئاوی رووباری \"قۆرەتوو\"شی وشك كردووە.
سەردار محەممەد بەرێوەبەری \"ناحیەی قۆرەتوو\"ی سەر بە قەزای خانەقین لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕی ئاوێنە نیوزی راگەیاندووە، بەهۆی ئەو بەربەستانەی كە حكوومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەكان دروستیان كردووە، دوای ویشك كردنی ئاوی ئەڵوەند، رووباری \"قۆرەتوو\"شیان وشك كردووە و بەو هۆیەشەوە گوندنیشنەكانی ناحیەی قۆرەتوو رووبەڕووی گرفتی كەم ئاوی بوونەتەوە.
ئاوی رووباری قۆرەتوو لە كێوەكانی \"سێ سەر و جگەرلوو\" هەڵكەتوو لە شاری قەسر شیرین لە پاریزگای كرماشانەوە سەرچاوە دەگرێت و بەپێی رێككەوتتنامەی ئاوەكان كە ساڵی 1975 لە نێوان و عێراقدا پەسند كراوە، ئاوی ئەم رووبارە لە نێوان هەر دوو وڵاتدا هاوبەشە.
رووباری قۆرەتوو سەربەقەزای خانەقینە و دەكەوێتە نزیك سنووری \"پەرویز خان\"ە لە پارێزگای كرماشان.
ناوبراو رونی كردەۆتەوە كە حەوت گوندی ئەو ناحیەیە لە رێگای ئاوی \"قۆرەتوو\" بۆ وەرزێڕی و بۆ كشتوكاڵ و ئاودانی ئاژەڵەكانیان كەڵك وەردەگرن.
سەردار محەممەد ئەوەشی وتووە، ئێستا بەهۆی راگرتنی ئاوی رووباری قۆرەتوو وە كەم ئاوی كاریگەریی لەسەر ژیانی دانیشتوانی ناوچەكە داناوە و بە ناچاری بە تانكەر ئاویان بۆ دابین دەكرێت.
ماوەی چەند ساڵێكی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەبێ هۆ و پێچەوانەی رێوشوێنە نێودەوڵەتییەكانی پێوەندیدار بە ئاو پێش بە رێڕەوی رووبارەكانی \"ئەڵوەند، سیروان و قۆرەتوو\" دەگرێت و ناهێڵێ بڕژێنە هەرێمی كوردستان و قەزای خانەقین لە پارێزگای دیالەی عێراقەوە.