حكوومەتی ئێران مەرەخەسی بە كەبوودوەند دەدات
15:17 - 3 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: سەرەنجام بەرپرسانی زیندانی ئێوین بەڵێنیان بە محەممەدسدیق كەبوودوەند داوە كە مەرەخەسیی پێدەدەن.
رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان هەواڵی موافقەتی زارەكیی بەرپرسانی زیندان بە دانی مەرەخەسی كەبوودوەندیان لە راگەیەندراوێكدا بڵاو كردەوە كە دەقی نێردراوی ئەم راگەیەندراوە بۆ ئاژانسی كوردپا لێرەدا بڵاو دەكرێتەوە:
لێپرسراوانی زیندانی ئێوین كەبوودوەند دەنێرنە مەرەخەسی
لە دوایین رۆژی مانگرتنی ئاغای محەممەدسدیق كەبوودوەندا لە چاوپێكەوتنێكدا كە لەگەڵ خانم پەریناز باغبان حەسەنی هاوسەرەكەی كە بۆ بەدواداچوونی بارودۆخی سەردانی زیندانی ئێوینی كردبوو، كەبوودوەند بە هاوسەرەكەی وتووە كە لێپرسراوانی زیندان بەڵێنییان پێداوە سەرقاڵی ئەوەن مەرەخەسیی پێبدەن.
ناوبراو رایگەیاند بەرپرسی زیندانی ئێوین و چەند كەسی دیكە لە لێپرسراوانی ئەو زیندانە، سەرەڕای داواكردن لە ناوبراو بۆ كۆتایی هێنان بە مانگرتنەكەی، بەڵێنییان داوە كە پەیگیری كارەكانی دانی مەرەخەسی بە ناوبراون.
پزیشكانی زیندان و هەروەها نەخۆشخانەی مودەڕس رایانگەیاندووە كە گورچیلەكانی كەبوودوەند بە تەواوەتی چڵكیان كردووە و دەبێخێرا چارەسەر بكرێن.
كەبوودوەند لە رێكەوتی 6ی جۆزەردانی ساڵی 1391ی هەتاوییەوە دەستی داوەتە مانگرتن و رایگەیاندووە كە ئەمڕۆ سێشەممە دوایین رۆژی مانگرتنەكەیتی.
رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان سەرەڕای سپاس لە خەڵكی رێزداری ئێران و كوردستان، هەموو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ، بۆ وێنە كەمپەینی نێودەوڵەتیی مافی مرۆڤ لە ئێران، رێكخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ، رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی كۆمەڵەكانی مافی مرۆڤ، كۆمەڵەی بەرگری لە مافی مرۆڤ لە ئێران و رێكخراوەكانی دیكەی مافی مرۆڤ و هەروەها كەمپەینی پشتیوانی لە محەممەدسدیق كەبوودوەند، هەموو رێكخراو و حیزبە سیاسی و مەدەنییەكان و رۆژنامەنووسان و كرێكاران و زیندانییانی سیاسی رادەگەیەنێ كە هەوڵەكانی ئێوە ویژدانە بەخەوەرەكانی كۆمەڵگای مرۆیی، بێئەنجام نەبووە و ئێمەش سپاسی هەوڵ و چالاكییە دڵسۆزانە و مرۆڤدۆستانەكانی هەمووی ئێوە دەكەین.
ئێمە هێوادارین كە هەموو زیندانیانی سیاسی، عەقیدەتی هەرچی زووتر رزگاریان بێت و بگەڕێنەوە باوەشی بنەماڵەكانیان.
لە كۆتاییدا سەرەڕای پێداگریی دووبارە لەسەر هاودڵی و هاوپێوەندیی هەموو چالاكانی مافی مرۆڤ، مەدەنی، چاپەمەنی و لایەنە سیاسییەكان و رێكخراوە پێوەندیدارەكانی مافی مرۆڤ، هەوڵەكان زۆر بەرز دەنرخێنین.
رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان
سێشەممە 3ی گەلاوێژی 1391ی هەتاوی
24ی جولای 2012