حكوومەتی ئێران لە دیار نەمانی مینە چێنراوەكانی ناوچەی سەردەشت دەترسێت
15:52 - 30 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: بەوتەی سەرچاوەیەكی باوەڕ پێكراو نزیك بە 180 مین لە ناوچەی ئالانی سەدەشت دیار نەماون و ئەوەش ترس و خۆفی خستۆتە ناو دڵی لێپرسراوانی حكوومەتی ئێرانەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ماوەیەك هێزەكانی سەر بە حكوومەتی ئێران لە ئاوایی \"سنجوێ\"ی سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت دەستیان بە كۆكردنەوەی مینە چێنراوەكانی سەردەمی شەڕی ئێران وعێراق كردووە.
سەرچاوەكە ئاشكراشی كردووە، نزیك بە 180 مین لە كۆی ئەو مینە چێنراوانە دیار نەماون و وەزیری ناوخۆی وڵاتیش لەو مەسەلەیە ئاگادار كراوەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی كە 25 ساڵ بەسەر راوەستانی شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا تێدەپەڕێ، بەڵام هێشتا دوژمنێكی شاراوە بەناوی مین مەترسییەكی جیدییە بۆ سەر گیانی هاووڵاتییانی ئێران و بەتایبەت پارێزگاكانی رۆژئاوای ئێران، واتە ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئازەربایجانی رۆژئاوا.
لە ماوەی 5 ساڵدا 3242 رووداوی تەقینەوەی مین لە ناوچە كوردنشینەكانی ئێران روویان داوە كە جیا لە برینداران، نزیك بە 800 كەس بوونەتە قوربانی و تەنیا لە ماوەی یەك مانگدا لە ناوچە جیاجیاكانی كوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین 5 هاووڵاتیی كورد بوونەتە قوربانی.
قوربانییانی مین لە كوردستان زیاتر منداڵان، وەرزێڕ، شوانكارە و كاسبكارانی ناوچە سنوورییەكانن.
بەپێی ئامار و زانیارییەكان 6 میلیۆن هێكتار لە خاكی ئێران بە مین ئالوودەیە كە سەرجەم 16 میلیۆن مین لە سەرانسەری ئێران هەیە و چوار پارێزگای كوردنشینی ئیلام، كرماشان، كوردستان و ئیلام بەهۆی هەلومەرجی تایبەت و سنووری بوونیان، زیاترین رێژەی مینی چێنراویان هەیە و زیاترین رووداوی مینیش لەو چوار پارێزگایە روو دەدات.