حكوومەتی ئیران جێگیر كردنی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكای لە ئیمارات بە "زیانبار" وەسف كرد
15:04 - 12 بانەمەڕ 2712
كوردپا: وەزیری بەرگریی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، جێگیر كردنی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە ئیمارات شتێكی \"زیانبار\"ە و هەروەها وتیشی: ئەو هەوڵەی ئەمریكا ئەمنیەتی ناوچەی رۆژهەڵاتیی ناڤین دەخاتە مەترسییەوە.
ئەحمەد وەحیدی ئەوەشی خستە روو، ئەمریكا مەبەستی لەو كارە تەنیا پێكهێنانی كەشێكی نائەمن و هەروەها مەبەستێكی دیكەشی درووست كردنی شەڕی دەروونیە.
بەپێی بڵاوكراوەی \"ایوی ایشین ویك\"ی ئەمریكایی، ئەو فڕۆكە جەنگییانە لە جۆری هەرە پێشكەوتوون و هەتا ئێستا لە هیچ شەڕێكدا بەكار نەهێنراون.
لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران و پەرچەكردارەكان:
هەر لەو پێوەندییەدا وتەبێژی كۆمیسیۆنی ئەمنیەتی میللی لە مەجلیسی ئێران بە هەواڵدەریی ئیسنای راگەیاندووە، جێگیر كردنی ئەو فڕۆكە جەنگییانە، كێشە و نا ئارامیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤینی بەدواوە دەبێت.
كازم جەلالی وتیشی: بەداخەوە هێندێ لە وڵاتانی دراوسێش پشتیوانی لە سیاسەتی دژایەتیی كردنی ئەمریكا لەگەل ئێران دەكەن.
رۆژی شەممە رێكەوتی 9ی بانەمەڕ هەواڵدەرییەكانی ئەمریكا بڵاویان كردووە، ژمارەیەك لە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا لە بنكەی نیزامیی \"ئەلزەفرە\"ی ئیمارات كەلە 200 \"مایل\"ی سنووری ئێران هەڵكەوتووە، جێگیر كراون.
شارەزایانی سیاسیی لەو باوەڕەدان ئیمارات لە دوای كێشەكانی لەگەڵ ئێران لەسەر دوڕگەی ئەبوومووسا ئەو بنكە نیزامییەی بە هێزە نیزامییەكانی ئەمریكا داوە.
پێوەندییەكانی ئیمارات و حكوومەتی ئێران بەرەو گرژی دەرڕۆن:
پاش سەفەری مەحموود ئەحمەدی نژاد سەركۆماری حكومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ دوڕگەی ئەبوومووسا لە بەندەرعەباس، لێپرسراوانی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی ئەو سەفەریان بە \"دەستدرێژیی بێشەرمانە\" بۆ سەروەریی ئیمارات وەسف كرد.
لە حەفتەكانی رابردوودا مەحموود ئەحمەدی نژاد لە جەریانی سەفەرێكدا بۆ پارێزگاری بەندەر عەباس، سەردانی دوڕگەی ئەبوومووسای كرد و بە بەشێك لە خاكی ئێرانی لە قەڵەم دا.