حكوومەتی لوبنان داوای لە كوردەكانی دانیشتووی بەیرووت كردووە ئەو شارە چول بكەن
20:22 - 11 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: كوردەكانی لوبنان بە دژی پێشێل كارییەكانی حكوومەتی سووریی خۆپیشاندانێكی هێمنانەیان بەڕێوە بردووە و لە ئەنجامدا لەگەڵ دژ كردەوەی حكوومەتی لوبنان بەرەوڕوو بوونەتەوە.
كانالی\"اخبار المستقبل\" لە زاری كوردەكانی لوبنانەوە بڵاوی كردەوە، حیزبی تاشتاق (ئەرمەنی) بە كوردەكانی دانیشتووی گەرەكی \"برج حمود\"ی بەیروتی راگەیاندووە، دەبێهەتا حەوتوویەكی دیكە ئەو گەرەكە بە جێبهێڵن.
لەلایەكی دیكەوە لێپرسراوی شارەوانی گەرەكی \"برج حمود\"یش لە شاری بەیرووت وێڕای پشتیوانی لەو بڕیارەی حیزبی تاشناق وتوویەتی، هەر كوردێك سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات ئەوە لەگەڵ سزا بەرەوڕوو دەبێتەوە.
شارەوانی بەیرووت بڕی سێمیلیۆن لیرەی وەكوو سزا دیاری كردووە.
خالید ئەلزاهر ئەندام پارلەمانی لوبنان لە فراكسیۆنی\"المستقبل\" وێڕای بە مەترسیی لە قەڵەم دانی ئەو هەنگاوەی حیزبی تاشناق ئاشكرای كردووە، ئەو حیزبە داوای لە حەوت هەزار كوردی دانیشتووی گەرەكی \"برج حمود\" كردووە كە ئەو گەرەكە بە جێبهێڵن.
حیزبی تاشناق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، ئەو بڕیارەی ئەوان لە سەر داخوازی دانیشتوانی ئەرمەنی گەرەكەكە بووە.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا هاتووە، كوردەكانی گەرەكی \"برج حمود\" باری ئەمنی ئەو گەرەكەیان تێكداوە.
كوردەكانی بەیرووت لەو باوەڕەدان، حیزبی تاشناق لەسەر داوای حكوومەتی سووریە بڕیاری دەركردنی ئەوانی لەو گەرەكەدا داوە و مەبەستی سیاسی لە پشتی ئەو هەڵوێستەوە هەیە.
كوردەكان بڕیاریان داوە بە هیچ شێوەیەك مل بۆ ئەو بڕیارە كەج نەكەن و ئەو گەرەكەش چول نەكەن.