حكوومەتی سووریە هەڕەشەی داخستنی لە قوتابخانە كوردییەكان كرد

15:32 - 9 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: وەزارەتی پەروەردە و بارهێنای حكوومەتی سووریە لە نامەیەكدا وێڕای هەڕەشە كردن لە لێپرسراوانی قوتابخانە كوردییەكان، داواشی لێكردوون كە ئەو قوتابخانانە دابخرێن.

ماڵپەڕی Dengêifrînê بڵاوی كردەوە، حكوومەتی سووریە بە نووسراوە هەڕەشەی داخستنی قوتابخانە كوردییەكانی لە ناوچە كوردنشینەكانی سووریە كردووە.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی سووریە لە نامەیەكدا بە مامۆستا و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكانی راگەیاندووە، ئەگەر هەڵویستان لەبارەی زمانی كوردییەوە نەگۆڕن لەو وەزارەتخانەیە دەریان دەكەن.

پێشتریش بەشێك لە مامۆستایانی ئەدەبی كورد لەلایەن وڵاتی سووریەوە هەڕەشەیان لێكرابوو.

لە حاڵی حازردا نزیك بە 20 قوتابخانەی كوردی لە كوردستانی سووریە بوونی هەیە و بە بەردەوامی لەلایەن ئەو حكوومەتەوە هەڕەشەیان لێدەكرێ‌.

ئەو قوتابخانانە لەلایەن یەكیەتیی مەجلیسی كوردییەوە دامەزراون.