حكوومەتی توركیە دوو چالاكی فەرهەنگیی كوردی ڕۆژهەڵاتی ئازاد كرد
15:48 - 1 بانەمەڕ 2717
ئاژانسی كوردپا: دوو چالاكی فەرهەنگیی خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵات، پاش تێپەڕینی ٣ مانگ لە دەستبەسەر كرانیان لە وڵاتی توركیە ئازاد كران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵی كوردپا، چەند ڕۆژ پێش حكوومەتی توركیە دوو چالاكی فەرهەنگیی خەڵكی پارێزگای كرماشان بە ناوەكانی\"سەجاد جەهانفەرد\" ناسراو بە \"ژیار\" و\"حەسەن بەلدە\" پاش ٣ مانگ لە دەستبەسەركرانیان ئازاد كرد.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەو باریەوە بە ئاژانسی كوردپای ڕاگەیاند: ئەو دوو چالاكە فەرهەنگیە پاش ٣ مانگ دەستبەسەری ئازاد كران.
ئەو دوو چالاكە فەرهەنگییەی خەڵكی پارێزگای كرماشان بۆ كاری لێكۆڵینەوەیی و درێژەدان بە خوێندن لە سەر بانگهێشتی چەند نووسەرێكی كوردی خەڵكی كوردستانی باكوور بانگهێشتی وڵاتی توركیە كرابوون.
پێشتریش، بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییەی خەڵكی گێڵانغەرب و شائاباد لە نامەیەكدا كە ئاراستەی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، بە تایبەتی \"مەسعود بارزانی\" سەرۆكی هەرێمی كوردستان و \"نێچیروان بارزانی\" سەرۆكی حكوومەتی هەرێمیان كردبوو، داوایان كردبوو كوڕەكانیان لە وڵاتی توركیە ئازاد بكرێن.
بنەماڵەی ئەو دوو چالاكە فەرهەنگییە هەروەها لە نامەیەكدا، داوایان لە ڕێكخراو و ناوەندەكانی مافی مرۆڤ كردبوو بۆ ئازادیی كوڕەكانیان لە هەوڵدا بن.
سەجاد جەهانفەرد لە دایكبووی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە شاری گێڵانغەرب سەر بە پارێزگای كرماشانە و خاوەنی چەند بەرهەمی ئەدەبی ـ لێكۆڵینەوەیی بە ناوەكانی\"افسانەهای سرزمین میدیا\"، \"نام نامەی مانیشت\" و چەند كتێبی دیكە بە زمانی كوردی بۆ منداڵانە.
حەسەن بەلدە، چالاكی فەرهەنگی خەڵكی شاری شائابادی پارێزگای كرماشانە.
لینکی پێوەندیدار:
دوو چالاکی فەرهەنگی کرماشانی لە وڵاتی تورکیە ڕفێندران