حكوومەتی توركیە: دوای نەمانی بەشار ئەسەد، دژایەتیی هەرێمی خودموختاری كوردی سووریە ناكەین
22:24 - 19 گەلاوێژ 2712
ئاژانسی كوردپا: وەزیری دەرەوەی توركیە رایگەیاند، لە پاش رووخانی حكوومەتی سووریە، دژایەتیی لەگەڵ درووست كردنی هەرێمێكی خودموختاری كوردی لە سووریە دەرنابڕین.
ماڵپەڕی تودەی زەمان بڵاوی كردەوە، ئەحمەد داوود ئۆغڵوو رایگەیاند، حكوومەتی توركیە دژی مافی كوردانی سووریە نیە و وتیشی: ئەو هەڵوێستەی خۆمان بە ئەنجومەنی نیشتمانیی سووریە و ئەنجومەنی كوردەكانی سووریە راگەیاندووە.
داوود ئۆغلوو وتیشی: بە لێپرسراونی كوردمان راگەیاندووە دەتوانن بە رەزامەندیی لایەنەكانی سووریە هەرێمێكی خودموختار درووست بكەن.
پێشتر سەرۆك وەزیری حكوومەتی توركیە رایگەیاندبوو، \"حكوومەتی توركیە بە تەواوی هێزەوە پشتیوانی لە حكوومەتێكی دێمۆكراتیك لە سووریە دەكات كە مافی هەموو لایەنەكانی تێدا دابین كرابێت.
هەروەها وتبووشی، ئەگەر پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) لە شارەكانی عەفرین و كۆبانی نەكشێنەوە ناچارین كە بیر لە رێگاچارەیەكی دیكە بكەینەوە\".
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی ئاڤێستا كورد بڵاوی كردبۆوە، پازدە ئۆتۆمبێلی نیزامیی ئەرتشی توركیە سنووری سووریەیان بەزاندووە و چوونەتە ناو شاری \"جەرابلۆس\"ی سەر بە هەرێمی كۆبانی لە كوردستانی سووریە.
ئەو ئۆتۆمبێلانە بە پیشتیوانیی هەلیكۆپتێرەكانی ئەرتشی توركیە چوونەتە نێو خاكی كوردستانی سووریە و لە شاری \"جەرابلۆس\" لە هەرێمی كۆبانی.