حكوومەتی توركیە 300 ئەندامی PKK‎ی خستۆتە لیستەی تیرۆرەوە

20:00 - 14 سەرماوەز 2711
كوردپا: حكوومەتی توركیە نزیك بە 300 كەس لە ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستانی خستە لیستەی تیرۆرەوە.

ماڵپەری تودەی زەمان بڵاوی كردەوە، لێپرسراوانی ئەمنیەتیی توركیە لە چوارچێوەی بەرنامە ستراتیژیەكەیاندا سەرقاڵی داڕشتنی شەڕێكی دەروونین بۆ سەر ئەندامانی پارتی كرێكارانی كوردستان.

سەرچاوەكە روونیشی كردەوە، ستراتیژە نوێیەكەی حكوومەتی توركیە لە سەردەمی \"ئیدریس نایم شاهین\" وەزیری ئێستای ناوخۆی توركیە داڕَێژراوە و لە چوارچێوەی ئەو ستتراتیژیەدا حكوومەتی توركیە پرسی سیاسیی چارەسەریی دۆسیەی پەكەكە پشت گوێ دەخات و لەباتی ئەوە هێرشی دەروونیی و نیزامی دەكاتە سەر ئەو پارتە.

ئەو بەرنامە ئیستراتیژە نوێیەی توركیە لە كاتێكدایە كە ماوەیەك لەمەوبەر گریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە دوو هێرشی جیاجیادا 37 سەربازیی حكوومەتی توركیەیان كوشت و دوابەدوای ئەوەش فرۆكە جەنگییەكانی توركیە ناوچە و گوندەكانی هەرێمی كوردستانیان بە بیانووی بووی PKK بوردومان كرد.