حوكمی سێدارەی لاوێكی دیكەی كورد لە زیندانی شاری \"بەم\" بەڕێوەچوو
13:32 - 21 سەرماوەز 2713
ئاژانسی كوردپا: بە لەسێدارەدانی لاوێكی تەمەن ٢٧ ساڵەی كورد لەزیندانی شاری بەم لە ئوستانی کرمان، رێژەی ئێعدام کردنی هاووڵاتیانی كورد لە ٢١ رۆژی رابردوودا لە وڵاتی ئێران گەیشتە ٢٠ كەس.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی ٢١ی سەرماوەز لاوێكی كورد بەناوی \"ئەفشین دەروازی\" تەمەن ٢٧ ساڵ، كوڕی سادق و خەڵكی ئاوایی \"گەنگەچین\"ی سەر بە ناوچەی \"سۆماوبرادۆست\"ی شاری ورمێ لەسێدارە درا.
ئەفشین دەروازی ماوەی سێساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و بە تاوانی بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر، حوكمی سێدارەی بۆ بڕابوویەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنیری کوردپای راگەیاند، ئەفشین دەروازی لە کاتێکدا لەسێدارە دراوە کە رۆژی رابردوو نوێنەری شاری ورمێ هاوڕێ لەگەڵ برایەکی ئەفشین دەروازی بە مەبەستی پێشگیری کردن لە بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارەی ناوبراو سەردانی دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانیان کردبوو، بەڵام سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسێدارە درا.
هەروەها رۆژی سێشەممە رێكەوتی ١٩ی سەرماوەزیش لاوێكی كورد بەناوی \"بهزاد خەلیلی\" تەمەن ٢٤ ساڵ، كوڕی محەممەدرەزا و خەڵكی شاری شنۆ لەلایەن لێپرسراوانی گرتووخانەی ناوەندی ورمێەوە لەسێدارە درا.
بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەسەرەتای مانگی سەرماوەزەوە هەتا ئێستا (٢١ رۆژ)، ٦٦ هاووڵاتیی لەئێران لەسێدارە دراون کە لەكۆی گشتیی ئەو رێژەیە ١٩ كەسیان هاووڵاتیی كورد بوون.