حوكمی سزادانی ئەندامانی شۆرای شاری روانسەر هەڵوەشێندرایەوە
14:17 - 17 رێبەندان 2713
ئاژانسی كوردپا: ئەندامانی شۆرای شاری روانسەر(خولی سێهەم) كە بە سزای نەختی و زیندانیی كردن حوكم درابوون، لە تاوانەكانیان تەبرەئە كران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، دادگای پێداچوونەوەی ئوستانی كرماشان حوكمی زیندانی و سزای نەختی پێنج ئەندامی شۆرای شاری روانسەری هەڵوەشاندەوە.
ئەو شۆرایانە لەلایەن لقی ١٠١ دادگای جەزایی روانسەرەوە بە تاوانی قۆرغكردنی زەوی لە شەهرەكی \"وەیس\"حوکمیان پێ درابوو.
ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر ئەندامای شۆرای شاری روانسەر بە تاوانی دانی چەند پارچە زەوی بە بڕی یەك میلیارد تمەن، بە خزم و كەسە نزیكەكانی خۆیان دەستبەسەر كران.
محەممەدعەلی شەهسەواری، فەرەیدوون لوتفی، عەلی ئەشرەف موزەفەری، ئەنوەر محەممەدی و جەهانشا ئەحمەدی پێنج ئەندامی شۆرای ئیسلامیی شاری روانسەر بوون كە لەلایەن دەزگای قەزایی روانسەرەوە هەركام بە ٢ ساڵ زیندان، ٧٤ زەربە شەلاق و ١٥ میلیۆن تمەن غەرامە مەحكوم كرابوون.
بە بڕیاری فەرمانداریی شاری روانسەر هەتا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی خولی چوارەمی شۆراكان كە لەرێكەوتی ٢٤ی جۆزەرداندا بەڕێوە چوو، فەرمانداری و شارەوانیی روانسەر بە شێوەی هاوبەش كارەكانی شۆرای شاریان رادەپەڕاند.
دوابەدوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی ئیختلاسی شۆراكانی شاری روانسەر، فەرمانداریی ئەو شارە لە بڕیارێژدا رایگەیاندبوو كە،\" ژمارەیەک لە ئەندامانی شۆرای شار كە دەستیان لە قۆرغ كردنی زەویدا هەبووە، بۆیان نیە بچنەوە سەر كارەكانیان\".