حوكمی دەزگای قەزایی بنەماڵەیەكی كرماشانیی ئاوارە كردووە
16:39 - 14 بەفرانبار 2711
كوردپا: ماوەیەكە زەخت و گوشار و بێدەرتانیی ژیان وای كردووە بنەماڵەیەكی خەڵكی كرماشان بەهۆی حوكمی دەزگای قەزایی بانك دەستبەسەر ماڵەكەیاندا بگرێت و لەناو ماشینە كۆنەیەكدا ژیان بەسەر بەرن.
هەواڵدەریی میهر لەم بارەوە لە راپۆرتێكدا نووسیویە: چەندین مانگە نەبوونی ماڵ و شوێنی ژیان وای كردووە بنەماڵەیەكی كرماشانیی لەناو ماشینە كۆنەیەكدا لەسەر كۆڵان و شەقام و بە ناچاری ژیان بەسەر بەرن.
ژیانی كوڵەمەرگی و نەبوونی ئیمكانات بۆ بژیوی ژیان و هەژاریی ئەو بنەماڵەیە دەربڕی هەژاری و راستییەكانی ژیانە لە ئێراندا.
خانمی ئەو بنەماڵە كە لاقێكی ئیفلیجە و سەرقاڵی ئامادە كردنی فراوین (نهار)ی بنەماڵەكەیە و لە گۆشەیەك لە ژووری میوانداریی ماڵە ماشینییەكەیان كزی كردووە، بەم چەشنە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێری میهری داوەتەوە: ناوم \"شەهین\"ـە و تەمەنم 38 ساڵە و چەند ساڵ لەمەوبەر هاوسەرەكەم مرد و خۆم و كوڕەكەمی لەم دونیایە بەجێهێشت و بۆماوەیەك لەلای باوكم كە ئەویش كەم ئەندام بوو ژیاوین و بەهۆی ئەوەی كە ماڵە بچكۆلەكەی باوكم لە گەرەنتیی یەكێك لە ئاشنایاندا بوو كە لە بانك وامی وەرگرتبوو، بە حوكمی دەزگای قەزایی لەلایەن بانكەوە دەستی بەسەردا گیرا و بێ ماڵ و خانە كراین.
شەهین وتیشی: ئەم رووداوە بووە هۆی ئەوەی كە ئاوارەی كۆڵان و شەقامەكان بین و خۆم و كوڕەكەم و بابم بەناچاری شەو و رۆژە ساردەكانی زستان لەناو ئەم ماشینە كۆنە بەسەر بەرین.
بە وتەی شەهین ماوەی سێ مانگە ئەو بنەماڵیە لەناو ئەو ماشینە كۆنەد و لەسەر شەقامەكانی كرماشان دەژین و هیچ بەرپرس و دامەزراوەیەكی پێوەندیدار ئاوڕی لێنەداونەتەوە و لەژێر چاوەدێریی هیچ ئۆرگان و دامەزاروەیەكی حكوومەتیشدا نین.
پێشتر دوو نموونەی دیكەی هاوشێوەی ئەو شێوە ژیان كردنە لە كرماشان تۆمار كراوە، یەكیان ژیانی بنەماڵەیەكی دەسكورتی كورد بوو لەناو یەكێك لە پاركەكانی كرماشان و ئەوی دیكەشیان پیاوێكی هەژار بوو لەناو پردێك لە نزیك شاری ئیسلام ئاباد.
چاوەردێران و لێكۆڵەرانی كۆمەڵایەتیی ئێران لەو باوەڕە دان بێكاری، دەسكورتی و نەبوونی ماڵ و گرانیی كرێ ماڵ و دیاردەی دیكە لە هۆكارە سەرەكییەكانی قەیرانە كۆمەڵایەتییەكانی ئێرانن كە رۆژ لە دوای رۆژ ئامار و رێژەی هێلی هەژاری لەناو بنەماڵەكانی ئێرانی دەبەنە سەرێ.
وێنە : میهر