حوسێن ئەحمەدی نیازی: دۆسیەی ڕامین حوسێن پەناهی بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئوسووڵی دادڕەسیی ناعادڵانە بەڕێوەچووه

22:19 - 22 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: پارێزەی دۆسیەی زیندانییەکی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام، تەئیدکردنی حوکمی\"ڕامین\"‌ـی بە دژایەتی لەگەڵ یاسا بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤ\" ڕاگەیاند.

حوسێن ئەحمەدی نیاز، پاڕێزەری دۆسیەی ڕامین حوسێن پەناهی، زیندانی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام لە زیندانی شاری سنە لە هەوڵوستێکدا سەبارەت بە پشتڕاست‌کردنەوەی حوکمی ئەو زیندانییە کوردە لە دیوانی باڵای وڵات لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ڕایگەیاند: \"ڕامین لەدانیشتنی دادگادا، که لە ڕێکەوتی ٢٥ی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو، باسی لە ئازار و ئەشکەنجەکرانی خۆی کردووە و تەواو دانپێنانەکانی لەژێر ئەشکەنجە دابووه، هەروەها دیوانی باڵای وڵات دەبێ پێڕاگەیشتن بەو پرسە بکات کە بەداخەوە ئەو بابەتەی پشتگوێ خستووە\".

ناوبراو هەروەها دەڵێت: \"لە لایەکی دیکەوە دۆسیەکە هەڵبوشێتەوە، چوونکە هێندێک ڕەخنە و کەموکۆڕی لە باری ناوەڕۆک و قەبارەی حوکمەکەدا هەیە، بەڵام ئەم ڕەخنە و کەموکۆڕیانه پشتگوێ خراون\".

بە وتەی ئەو پارێزەرە پلە یەکەی دادگوستەری، \"ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیه کە کە ئەو بڕیارە پێچەوانەی ئوسووڵی حقووقی و یاسایی بووە و دژایەتی لەگەڵ یاسا بنەڕەتییەکانی مافی مرۆڤدا هەیە، خەڵکی کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دژی ئەو بڕیارە بوونه و لەگەڵ ڕامین حوسێن پەناهی دان کە دەتوانین ئاماژه بە واژۆی چەندین بەیاننامە بکەین کە لە لایەن نوێنەرانی مەجلیس، چالاکانی مەدەنی و پارێزەرانی دادگوستەری بۆ پشتیوانی لە ڕامین بڵاو ببوونەوە\".

حوسێن ئەحمەدی نیاز بە ئاماژەکردن بە ئەگەری لە سێدراەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، ڕاگەیاند: \"ئەو بڕیارە و بەڕێوەچوونی دەبێتە هۆی ئاژاوە و ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی کوردستان و دروست‌بوونی کەلێنی گەورە لە نێوان میللەت و دەوڵەت\".

ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە، لە لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات لە شاری قوم پشتڕاست کرایەوە.