حوسێن یووسف زەمانی هونەرمەندی ناسراوی كورد كۆچی دوایی کرد
14:46 - 11 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: حوسێن یووسف زەمانی ژەنیار و موزیكزانی سنەیی بە هۆی نەخۆشییەوە لەشاری تاران ماڵاوایی لەژیان كرد.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، حوسێن یووسف زەمانی پاش ٥٠ ساڵ کاری فەرهەنگی و هونەری لەبوارەكانی \"سەمفۆنیک، ئۆپێڕای تاران، ئۆركێسترای رادیۆ و تەلەویزویون\" کۆچی دوایی کرد.
ئەو هونەرمەندە ساڵی ١٣٣٧ بە مەبەستی درێژەدان بەخوێندن لەشاری سنەوە چۆتە تاران و توانیویەتی بڕوانامەی \"كنسرواتوار باڵای مۆسیقا\"ی بەدەست بێنێت.
ئەو ژەنیارە كوردە لە \"ویۆڵۆن\"دا شارەزایەكی بێهاوتای هەبوو و هەروەها لە بواری ئاوازدانەریشدا، چەندین بەرهەمی ناوازەی ئافراندووە.
سەمفۆنی مەرگی سۆهراب، مارشی شاهین، شەپۆل، مارشی نەبەرد، شادی كوچوولوو، بۆنی باران، پەیامی من، هاوسەنگەر، سەمای باران و دەمهەوێقسە بكەم\" بەشێک لەبەرهەمەكانی مامۆستا \"حوسێن یووسف زەمانی\"ین.
حوسێن یووسف زەمانی ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لەشاری سنە لەدایک بووە و دوای ٥٠ ساڵ کار کردن لە ئورکسترای رادیۆ تەلەفزیۆن و خزمەت بەكاری هونەریی، لەرێكەوتی ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٢ كۆچی دوایی كرد.