حوسێن گەردشی بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئازاد کرا

10:19 - 19 رەشەمه 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەمە، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "حوسێن گەردشی" خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاووڵاتییە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران"، ڕاگەیەندراوە.

حوسێن گەردشی، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندان، پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانبار، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.