حوسێن سەفامەنێش لە کۆنسێرتێکدا، گۆرانیی \"خۆم کرماشانی فارسی نیەزانم\"‌ی چڕی

15:29 - 8 رەزبەر 2714
ئاژانسی کوردپا: حوسێن سەفامەنێش هونەرمەندی کورد، لە کۆنسێرتێکدا لە کرماشان، گۆرانیی \"خۆم کرماشانی فارسی نیەزام\"ی پێشکەش کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٧ی رەزبەر، حوسێن سەفا مەنێش، هونەرمەندی کوردی خەڵکی کرماشان، کۆنسێرتێکی مۆسیقایی بە چەند زاراوەیەکی زمانی کوردی بەرێوە برد.

ئەو کۆنسێرتە مۆسیقاییە، کەلە ساڵۆنی \"انتظار\"ی شاری کرماشان بەڕێوەچووە، لە سەرەتای کۆنسێرتەکەدا گۆرانییەکانی \"مۆر لەکی\"، \" هۆرە\" لەلایەن حوسین سەفامەنێشەوە پێشکەش کران و دواتریش گۆرانیی \"وەتەن\"ی پێشکەش کرد.

\"22354.jpg\"
لە بڕگەی دووەمی کۆنسێرتەکەدا گۆرانیی \" خۆم کرماشانی فارسی نیەزامی\" چڕی، کە بەپێی هەواڵی ماڵپەری (تاق‌وەسان) بۆتە هۆی جۆش و خرۆشی بەشدارانی کۆنسێرتەکە و لە کۆتایی کۆنسێرتەکەشدا چەند گۆرانییەکی لە شێعرەکانی شاعیری کورد \"عەلی ئۆلفەتی\" و چەند گۆرانییەکی لوڕی پێشکەش کرد.

گۆرانیی \"خۆم کرماشانی فارسی نیەزانم\" کەلە سەرەتای مانگی بانەمەڕی ئەمساڵدا لەلایەن شارام نازری هونەرمەندی کوردەوە لە کرماشان لە کۆنسێرتێکدا پێشکەش کرا، ناڕەزایەتیی ماڵپەڕە فارسی زمانەکانی لێکەوەتەوە و و ئەو هونەرمەندە کوردەیان بە \"دژە پارسی\" و \" نەتەوە خواز\" لەقەڵەم دا.

ناڕەزایەتی دەربڕینی ماڵپەڕە فارسی زمانەکان بەو کۆنسێرتە مۆسیقاییەی شارام نازری کە پاش ١٠ ساڵ لە زێدی خۆی بەڕێوەی بردبوو، پەرچەکرداری چالاکانی فەرهەنگی و سیاسیی کوردی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوەو بە وەرێخستنی کەمپەینیک، پشتیوانیی خۆیان لە شارام نازری دەربڕی.

پێشتریش حوسێن سەفامەنێش لە رێکەوتی ٢١ و ٢٢ی مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا کە لە شاری مەریوان کۆنسێرتێکی بەڕێوەبردبوو و لەسەر داخوازیی بەشدارانی کۆنسێرتەکە و بۆ پشتیونای لە شارام نازری گۆرانیی \"خۆم کرماشانی فارسی نیەزانم\"ی پێشکەش کردبوو.
\"22355.jpg\"

\"22379.jpg\"

\"22380.jpg\"

\"22381.jpg\"

\"22382.jpg\"