حدکا و کۆمەڵە: کۆڕ و کۆمەڵه نێودەوڵەتییەکان پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران بکەن
13:40 - 10 بەفرانبار 2717
ئاژانسی کوردپا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، پشتیوانی خۆیان لە خەڵکی ناڕازی ئێران دەربڕی.
لە ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەو دوو حیزبە دا هاتووە، خه‌ڵكی كوردستان كه خۆیان هەردەم پێشه‌نگی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له شێوازی خۆپێشاندان و هه‌ڵبڕینی ده‌نگی مافخوازی و ئازادیخوازی بوونه، پشتیوانی له داواکاری خەڵکی سەرتاسەری ئێران بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و ژیانی باش و داهاتووی دێموکراتیک و یەکسان دەکەن.
دەقی ئەو ڕاگەیەندراوە بەم چەشنە خوارەوەیە:
ڕاگه‌یاندنی هاوبه‌ش سەبارەت بە خۆپێشاندانی ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئێران
خەڵکی ئازادیخوازی ئێران،
نەتەوە مافویستەکانی ئێران،
کۆڕ و کۆمەڵە نێونەتەوەییەکان،
له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا شه‌پۆلێكی گه‌وره له خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی کۆمەڵانی وەزاڵەهاتووی خه‌ڵكی ئێران ده‌ستی پێكردوه و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌ی سەرەکی ئەم ناڕه‌زایه‌تییانە قەیرانی ئابووری و گرفتە کەڵەکەبووە ئابووری و سیاسییەکان لە نێو ئێران دایە کە ئاکامی چەندین دەیە حکومەتی ستەمکارانە و قەیرانخولقێنیی کۆماری ئیسلامیە کە وای کردووە لەبەر دۆخی نالەبار و خه‌راپیی ئابووری و بێمنه‌تیی حكوومه‌ت له هه‌مبه‌ر گوزه‌ران و مه‌ینه‌ته‌كانی خه‌ڵكی كه‌مداهات و هه‌ژار و هەروەها هەزینەکردنی بە میلیارد سامانی ئەم وڵاتە لە ئاژاوەگێڕی و شەڕە تێرۆریستییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، خەڵکی ئێران بە هەموو نەتەوە و چین و توێژی جیاوازەوە بێنە شەقام و داواکاریی خۆیان و دژایەتییان لەگەڵ تەواویەتی ڕێژیمی ئیسلامیی حاکم لە تاران نیشان بدەن.
ئه‌م خۆپێشاندانانه له هه‌مان كاتدا ئاماژه‌یه‌كه به توڕه‌یی پەنگخواردووی ساڵیانێک له حكوومڕانێكی ناكارامه، گه‌نده‌ڵ، نادادپه‌روه‌ر و دیكتاتۆر كه هیچ مه‌جاڵێک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌یه‌كی مه‌دەنیانه به شارۆمه‌ندان نادا و له به‌رامبه‌یاندا به‌رپرس نیه و هیچ حیسابێك بۆ ئێراده‌ی ئه‌وان ناكا.
له هه‌مان كاتدا خۆپێشاندانه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه خه‌ڵک بێ هیوان به‌رامبه‌ر به به‌ڵێنییە یه‌ک له دوای یه‌كه‌كانی ڕۆحانی و دروشمه بریقه‌داره‌كانی ڕێفۆرمخوازان و چیتر ئاماده نین پشت به باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات ببه‌ستن.
ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه زۆربه‌ی شاره‌گه‌وره‌كانی ئێرانی گرتووەته‌وه‌و دروشمەکانی خۆپیشاندەران بە ڕوونی دەری دەخەن کە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران و هەموو نەتەوەکان، بە تێکڕا ئەم ڕێژیمەیان ناوێ و خوازیاری حکومەتێکی دێموکراتیکن کە وەڵامدەری داواکانیان بێ و دادپەروەری و یەکسانی و پاراستنی کەرامەتی مرۆیی و نەتەوەییان بۆ دەستەبەر بکا.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی وەک هەمووکاتی دیکە، لەبەرامبەر داوای ڕەوا و کردەوەی مەدەنیانەی خەڵکدا هیچ وڵامێکی نیە جگە لە سەرکوت و توندوتیژی و هەر لەم چەند رۆژەشدا بە سەدان کەسی دەستبەسەر کردووە و هێزی زۆری پاسدار‌و دژی گەلیی بە چەک و جبەخانەی جۆربەجۆرەوە ڕەوانەی هەموو شوێن و شارەکانی ئێران کردووە و بە زۆری چەک و سەرکوت دەیەوێ خەڵک بێدەنگ بکا.
خه‌ڵكی كوردستان كه خۆیان هەردەم پێشه‌نگی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له شێوازی خۆپێشاندان و هه‌ڵبڕینی ده‌نگی مافخوازی و ئازادیخوازی بوون، پشتیوانی له داواکاری خەڵکی سەرتاسەری ئێران بۆ گەیشتن بە دادپەروەری و ژیانی باش و داهاتووی دێموکراتیک و یەکسان دەکەن.
ئێمە وەکوو حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە، داوا لە هەموو کۆڕ وکۆمەڵە مرۆڤدۆستەکان و ناوەندە سیاسی و بڕیاردەرەکانی جیهان دەکەین کە پشتێوانی داواکانی خەڵکی ئێران بن و گوشار بۆ ڕێژیم بێنن کە هەرچی زووتر دەستبەسەرکراوەکانی ئەم خۆپیشاندانانە و هەموو دەستبەسەرکراوەکانی دیکە لە بزووتنەوە جەماوەریەکان لە کوردستان و لە نەتەوەکانی دیکە لە ئێران ئازاد بکا و هاوکات داوای ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی لە ڕێژیمی ئێران بکەن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
٩ ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی
٣٠ ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی