١١ حاڵەتی مردنی منداڵانی ١ هەتا ٦ ساڵ لە شاری بۆکان

18:13 - 22 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: لەماوەی یەک ساڵی رابردوودا ن ١١ منداڵی ١ هەتا ٥ تەمەن ساڵ لە شاری بۆکان گیانیان لە دەست داوە.

ماڵپەڕی زریان لەزاری \"موژگان بابامیری\" بەرپرسی کۆمیتەی \"گیان لەدەست دانی منداڵان\"ەوە بڵاوی کردەوە لەماوەی ٩ مانگی رابردوودا ١١ منداڵی تەمەن ١ هەتا ٥ ساڵ لە شاری بۆکان گیانیان لەدەست داوە کە لە کۆی ئەو رێژەیە ٢ حاڵەتیان لە رووداوی هاتوچۆ و پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە بووە.

ئەو بەرپرسە لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەش کردووە، ٩ حاڵەتی ئەو رووداوانە بە هۆی نەخۆشیەوە بووە کە ٥ حاڵەتیان نەخۆشی زگماکی بووە.

موژگان بابامیری ئاماژەی بەوەشدا لەو ١١ حاڵەتە تەنیا ٢ حاڵەتیان لە نەخۆشخانەی بۆکان گیانیان لەدەست داوە و حاڵەتەکانی دیکە پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانیان لەدەست داوە.

ئەوە لە کاتێک دایە \"عەلی ئەکبەر سەیاری\" بەرپرسی هەشتەمین کۆبوونەوەی ئۆرژانسەکان و نەخۆشییەکانی تایبەت بە منداڵان کە رۆژی ١٨ی سەرماوەز بەڕیوە چوو، رایگەیاندبوو کەلە ولاتی ئێران لە هەر ١٠٠٠ منداڵ کە لە دایک دەبن تەنیا ١٨ کەس گیانیان لە دەست دەدەن.